ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

گاریس بەیل پەیامێکی بۆ سەرۆکی یانەکەی ناردووە

یاریگا-
گاریس بەیل، هێرشبەری وێلزی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا پێچەوانەی هەموو پێشبینیەکان ئامادە نیە یانەکەی جێبێڵێت.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە یاریزانی وێلزی شاهانەکان لە رێگەی بەرێوەبەری کارەکانیەوە پەیامێکی ئاراستەی سەرۆکی یانەکەی کردووە و رایگەیاندووە ئامادە نیە تاوەکو کۆتایی گرێبەستەکەی یانەکەی جێبێڵێت، بۆیە ئەم یاریزانە چاوەڕێ وەڵامی بەرپرسانی یانەکەی دەکات بۆ ئەوەی لە ئێستاوە داهاتووی خۆی یەکلایی بکاتەوە.

بەیل دواجار لە ساڵی 2016 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی تاوەکو ساڵی 2022 درێژ کردەوە و چەندین یانە ئامادەن ئەو یاریزانە بگوازنەوە ریزەکانیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button