ئەوروپائیسپانیابازاری گواستنەوە

فەرمی: پارێخۆ گرێبەستەکەی نوێکردەوە

یاریگا
دانیێل پاریخۆ، ناوەڕاستکاری ئیسپانی بە فەرمی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ڤالێنسیای وڵاتەکەی نوێکردەوە.

ماڵپەری فەرمی یانەی ڤالێنسیای ئیسپانیا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بڵاویکردەوە گرێبەستی ناوەڕاستکاری یانەکەیان تاوەکو ساڵی 2022 نوێکراوەتەوە و ئەمڕۆ ئەو یاریزانە واژۆی لەسەر گرێبەستە نوێیە کردووە و مەرجی هەڵوەشاندەنەوەی گرێبەستەکەشی 50 ملیۆن یۆرۆیە.

پاریخۆی کاپتنی ڤالێنسیا پێگەیشتوی ئەکادیمیای یانەی ریال مەدریدە و لە ساڵی 2011 پەیوەندی بە شەمشەمە کوێرەکانەوە کردووە و لەگەڵ ئەم یانەیەش بەشداری 310 یاریکردووە و 49 گۆڵ و 51 ئاسیستیشی تۆمارکردووە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close