سۆلاری : یاریزانانە گەورەکانی مەدرید لە پشتی ڤینیسیوس ن
یاریگا-سانتیاگۆ سۆلاری جارێکیتر ستایشی ڤینیسیوس جونیۆری بەهرەمەندی لاوی یانەکەی دەکات.
بەڕازیلییە ١٨ ساڵەکە لەم چەند هەفتەیەی دواییدا بە بەردەوامی لە پێکهاتەی سەرەکیدایە و شەوی رابردووش بە گۆڵێک و یارمەتیدانی گۆڵێکی دیکە، سەرکردایەتی مەدریدی کرد بۆ سەرکەوتن بەسەر ئالاڤێس و کەمکردنەوەی جیاوازییەکە لەگەڵ ئەتڵەتیکۆ مەدرید بۆ دوو خاڵ.
سۆلاری وتی “یارییەکی گەورەی ئەنجامدا، هاندەرانیش چەپڵەی رێزلێنانیان بۆ لێدا، لە مەشقەکانیش زۆر بەباشی وەڵامی راهێنانەکان دەداتەوە. خۆشحاڵین بە هاتنی و بە یاریکردنی بۆ ئێمە، ئەو لێرە لەنێو یاریزانە بە ئەزموونەکاندا زۆر خۆشەویستە و یارمەتی دەدەن و ئامۆژگاری دەکەن”.
دواتر خودی یاریزانەکەش وتی “من لە مەدریدم باشترین یانەی جیهان بۆیە هیچ شتێک نامترسێنێت. هەموو هەوڵێکی خۆم دەدەم و لەو شوێنە یاری دەکەم کە راهێنەر دەیەوێت جا چ لای راست بێت یاخود چەپ یاخود ناوەڕاست. هەر بەردەوام دەبم لە سەرخستنی یانەکە”.
مەدرید شەوی چوارشەممە لە قۆناغی پێش کۆتای جامی شای ئیسپانیا روبەرووی بارسا دەبێتەوە و دیار نیە ڤینیسیوس بەهۆی کەم ئەزموونی لە یارییە گەورەکاندا لە پێکهاتەی سەرەکی دەبێت یاخود نا.