ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ ریال مەدرید پێکانی ئەستێرەیەکی راگەیاند

ماوەی دوورکەوتنەوەی نادیارە

Yariga App

یاریگا –

دوای ئەوەی لە یاریی بەرامبەر بێنفیکا تووشی پێکان بوو و بە ناچاری یاریگای جێهێشت، هەمووان پێشبینی پێکانێکی مەترسیداریان لە راوول ئاسێنسیۆ دەکرد.

کەمێک لەمەوبەر ریال مەدرید لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا پێکانی بەرگریکاری یانەکەیان، راوول ئاسێنسیۆی راگەیاند بەبێ ئەوەی ماوەی دوورکەوتنەوەی دیاریی بکرێت. مێرێنگێ دەڵێت: “دوای ئەو پشکنینانەی لەلایەن پزیشکانی ریال مەدرید بۆ یاریزانەکەمان، راوول ئاسێنسیۆ ئەنجامدران، دەرکەوت کە تووشی گرژبوونی ماسولکەکانی ملی بووە و چاوەڕوانی رەوتی بەرەوپێشچوونی دەکەین.”


بەم دواییانە رەخنەیەکی زۆر لە ئاسێنسیۆ دەگیرێت بەهۆی هەڵکشان و داکشانی ئاستی یاریزانەکە و ئەو هەڵە کوشندانەی ئەنجامی دەدات. ماوەیەک لەمەوبەر رامۆن ئالڤارێز نهێنییەکی لەبارەی یاریزانەکەوە درکاند و باسی لەوە کرد کە لە سەرەتای وەرزەوە ئاسێنسیۆ چەندین جار بە ئازارەوە یارییکردووە بۆ یارمەتیدانی یانەکەی.

ئالڤارێز گوتیشی، بەهۆی پێکانە زۆرەکانی ریال مەدرید و بەتایبەتیش لە هێڵی بەرگری، ئاسێنسیۆ ناچاربووە بە ئازاری شکانی ئێسکێکی قاچییەوە یاریی بکات.

لەپێناو ریال مەدرید؛ راول ئاسێنسیۆ لە سەرەتای وەرزەوە بە بارودۆخێکی تایبەتەوە یاریکردووە

بابەتی زیاتر

Back to top button