ئینگلتەراگرنگترین

ئیمری: سیتی بە درێژایی یارییەکە لە ئێمە باشتربوون

ئونەی ئیمری، راهێنەری یانەی ئەرسناڵ، دانبەوەدا دەنێت کە یانەی مانجستەر سیتی بە درێژایی ٩٠ خولەک ئاستیان باشتر بووە.

سیتی بە سێ گۆڵی ئەگوێرۆ توانی شکست بە تۆپهاوێژەکان بهێنێت و سێ خاڵی دیکە بۆخۆی مسۆگەر بکات

لە دوای یارییەکە و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ئیمری لە باسی یارییەکەدا گووتی:

“ئەوان باشتر لە ئێمە بە درێژایی ٩٠ خولەک یارییان دەکرد، ئاستیان بە درێژایی یارییەکە بەرزبوو، لە کاتێکدا ئێمە لە گێمی دووەم، خراپتر بووین لە گێمی یەکەم”

“دەبێت ئیدی بیر لە یاری داهاتوو بکەینەوە، کاری زیاتر بکەین و کێشەکان چارەسەر بکەین” 

لە لێدوانێکیشدا بۆ بی بی سی سپۆرتن، راهێنەری ئەرسناڵ رایگەیاند:

“ئێمە جێگای خۆمان لە پلەی چوار دۆڕاند، بەڵام هەوڵدەدەین لە یارییەکانی ئایندە تەنها سەربکەوین”

لە ئێستادا ریزبەندی خولی ئینگلیزی بەم جۆرەیە:

لیڤەرپوول ٦١ خاڵ – یارییەکی ئەنجام نەداوە

مانجستەر سیتی ٥٩ خاڵ

تۆتنهام ٥٧ خاڵ

چێڵسی ٥٠ خاڵ

مانجستەر یونایتد ٤٨ خاڵ

ئارسناڵ ٤٧ خاڵ

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close