ئیسپانیاخووله‌کانی دیکەگرنگترین

بەردەوامە؛ هەر شوێنێک بەڕازیلیی لێبێت نێیمار لەوێیە

Yariga App

یاریگا –

ئەگەر هیچ کەسێک نەمابێت پاڵپشتی بەڕازیلییەکان بکات ئەوا هەمیشە نێیمار هەیە.

بەرەبەیانی هەیینی 27ـی شووبات، سانتۆس لە گەڕێ چوارەمی خولی بەڕازیلی میوانداریی ڤاسکۆ دا گاما’ـی کرد و 2-1 یارییەکەی لێبردەوە. هەردوو گۆلەکەی سانتۆس لەلایەن نێێمار جونیۆرەوە کران و وەکوو هەمیشە لە رێگەی ئاهەنگ گێڕانی گۆڵەکانییەوە پەیامێکی نارد.

نێیمار دوای گۆڵەکەی لەسەر شێوازی سەماکەی ڤینیسیۆس جونیۆر لە لیشبۆنە بەرامبەر بێنفیکا، ئاهەنگی گێڕا و گۆڵەکەی پێشکەشی ئەو کرد وەکوو پاڵپشتییەک بەرامبەر ئەو سووکایەتییە رەگەزپەرستییەی بەرامبەری کرا. دوای یارییەکەش ڤیدیۆی ئاهەنگ گێڕانەکەی لە ئینستاگرامی خۆی داناوە و نووسیویەتی: “سەما بکە ڤینی 😉.”

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Neymar Jr (@neymarjr)


دوای یارییەکەش رۆژنامەنووسێک لەنێو یاریگا سەبارەت بە سەمایەکەی پرسیار لە نێیمار دەکات و ئەویش بەمشێوەیە وەڵامی دەداتەوە:

کاتێک ڤینیسیۆس جونیۆر گۆڵەکەی لە پۆرتوگال تۆمارکرد سووکایەتیان پێکرد، ئەوان رەگەزپەرست و هەمووشتێک بوو بەرامبەری. پێم گوت گۆڵ بکات و بە هەمان شێوە ئاهەنگ بگێڕێتەوە چونکە ئەگەر گۆڵ بکەم، منیش هەمان شت دەکەم. ڤینی ئەمە بۆ تۆیە.

دوای چەند کاتژمێرێکی لە پۆستەکەی نێیمار ، ڤینیسیۆس لە کۆمێنت وەڵامی دەداتەوە و بۆی دەنووسێت: “خۆشم دەوێیت ❤️❤️❤️.”

بابەتی زیاتر

Back to top button