چامپیۆنزلیگگرنگترین

ئەنجامی تیروپشكی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ

هەموو شتێک لەبارەی قۆناخەكانی داهاتووی چامپیۆنزلیگ بزانە

Yariga App

یاریگا –

چێژی راستەقینەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە قۆناخە یەکلاکەرەوەکانەوە دەست پێ دەكات.

ئەمڕۆ هەینی رێكەوتی 27ی شوبات لە شاری نیۆن لە سویسرا و تیروپشكی یارییەكانی قۆناخی شازدە، قۆناخی چارەكی كۆتایی و قۆناخی پێش كۆتایی چامپیۆنزلیگ راكێشرا.

لە قۆناخی خول خاوەن پلەكانی یەكەم تاوەكو هەشتەم راستەوخۆ گەیشتنە قۆناخی شازدە و هەشت یانەی دیكەش لە پلەی ئۆفەوە خۆیان گەیاندە ئەو قۆناخە.

هەشت یانەكەی كە راستەوخۆ گەیشتبوونە قۆناخی شازدە رووبەڕووی ئەو هەشت یانەیە دەبنەوە كە لە قۆناخی پاشكۆ سەركەوتبوون.

ئەنجامی تیروپشكی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ:

  • مانچێستەر سیتی vs ریال مەدرید
  • پاریس سانجێرمان vs چێڵسی
  • گاڵاتاسەرای vs لیڤەرپوول
  • ئاتاڵانتا vs بایرن میونشن
  • سپۆرتینگ vs بۆدۆ گلیمت
  • نیوكاسڵ vs بارسێلۆنا
  • ئاتلێتیكۆمەدرید vs تۆتنهام
  • ئارسیناڵ vs بایەر لیڤەركوزن
رێگای گەیشتن بە یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ

رێكەوتی بەڕێوەچوونی یارییەكانی قۆناخی شازدە

چاوەڕوان دەكرێت یارییەكانی چوونی قۆناخی شازدە لە رێكەوتی 10 و 11ی مانگی ئازار بكرێت و یارییەكانی گەڕانەوەش لە رێكەوتی 17و 18ی هەمان مانگ بكرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button