وەکوو پاڵەوان گەڕایەوە لیشبۆنە بەڵام وەکوو خراپەکار مەدریدی جێهێشت
کۆتاییەکی خەمناک

یاریگا –
دوای 13 ساڵ هیچ نیشاندانێکی خۆشەویستی نە لە سانتیاگۆ بێرنابیۆوە نە لە یانەکەوە بۆ جۆزێ مۆرینیۆ نەبوو.
مۆرینیۆ بەتەنیا دوور لە سەرنجەکان و لەنێو پاسی تیمی بێنفیکا ئەزموونی ئەو گەڕانەوەیەی بۆ بێرنابیۆ نەکرد کە پێشبینی کردبوو. نە بۆ ئەو نە بۆ ئەو کردەوانەی پێی ناسراوە، ئەو ‘مۆرینیسمۆ’ـیەی کە چەند مانگێک لەمەوبەر ئالڤارۆ ئاربێلوا بە “رێچکەی راستەوخۆ ئەنجامدانی شتەکان، نەترسان لەو شتەی بیری لێدەکەیتەوە یان خوودبوون” پێناسەی کرد. پێدەچێت قسەکانی راهێنەرە پۆرتوگالییەکە دوای سووکایەتییە رەگەزپەرستییەکە پرێستیانی بەرامبەر ڤینیسیۆس جونیۆر ئەو دەرگایە خۆشەویسییەی هاندەرانی مەدریدی داخستبێت.
ئەگەرچی مۆرینیۆ لەسەر کورسی یەدەگیش نەبوو، هیچ ناوهێنانێک لەنیێو هاندەرانەوە نەبوو، یەک ئاماژەیەکی پێزانین نەبوو، هیچ رێزنواندێک نەبوو. هیچ نیشانەیەک لەو دروشمە دێرینە نەبوو کە دەیانگوت “یەکێک لە ئێمە”، هیچ ئاماژەیەک لە ریال مەدریدیشەوە نەبوو.
هیچ چاوپێکەوتنێکی پێشبینیکراو لەنێوان مۆرینیۆ و سەرۆک فلۆرێنتینۆ پێرێز نەبوو، تەنانەت دوای چۆڵبوونی یاریگاش چاوی بە ئاربێلوا نەکەوت. گەڕانەوەی مۆرینیۆ بۆ بێرنابیۆ دوای بردنەوە ئەفسووناوییەکەی 4-2 لە دا لوز ونبوو دوای ئەوەی گوتی ڤینیسیۆس هاندەرانی توڕەکردووە بە ئاهەنگ گێڕانی گۆڵەکەی لە لیشبۆنە “وەکوو گەمژەیەک.”
تاوەکوو دوایین ساتەکان مۆرینیۆ بیری لەوە دەکردەوە کۆنگرەی رۆژنامەنووسی ئەنجام بدات، کە یوێفا رێگەی پیدابوو ئەگەرچی راگیرابوو. بێنفیکا رێگری لێکرد پێش یارییەکە قسە بکات تاوەکوو سەرنجەکان لەسەر یارییەکە لانەچن و ئەو هەرایەی دەوری پرێستیانی کەم بکاتەوە. بژاردەی قسەکردنی دوای یاریی پێدرا، مۆرینیۆ بەدڵی بوو بەڵام دوای بینینی ئەو کاردانەوە سارد و سڕەی هاندەران و نەبوونی گەرموگوڕی لە بەرپرسانی مەدرید، بڕیاریدا هیچ قسەیەک نەکات.

پاڵەوان و خراپەکار، گەڕانەوەی مۆرینیۆ بۆ لیشبۆنە ئاهەنگی بۆ گێڕدرا، بەڵام جێهێشتنی مەدرید رەتکرایەوە، لە کاتی یارییەکە نەچووە ئەو ژووری رۆژنامەنووسییەی ریال مەدرید بۆی ئامادەکردبوو، کە تێیدا رۆژنامەنووسان چاوەڕییان دەکرد. لە راستیدا بە هیچ شێوەیەک نەیهێشت ببینرێت.
مۆرینیۆ خۆی لە زیندانی بچووکی پاسەکەی بێنفیکا بەند کرد، کۆتاییەکی خەمناک بوو بۆ خەونە مەزنەکەی، بۆ دروستکردنی ئەو هەستەی کە گەڕانەوە بۆ ریال مەدرید ئەگەری روودانی هەیە، بەڵام ئەو تروسکاییەی بە بردنەوە ئەفسووناوییەکەی دا لوز دروستبوو، بەخێرایی لەلایەن ڤینیسیۆسەوە خامۆشکرا.
Mourinho is, according to @Record_Portugal, watching the game here
There was a radio booth prepared for him but he decided to stay in the club bus
📷 @ZorroElDiez pic.twitter.com/0REg4SYhMA
— Guillem Balague (@GuillemBalague) February 25, 2026



