ئیتاڵیا

بالۆتێلی دەیەوێت ژیانی وەرزشی لە کوێ کۆتایی بێت؟

ماریۆ بالۆتێلی، یاریزانی نوێی یانەی مارسیلیا رایگەیاند، ئەو هیوای وایە رۆژێک یاری بۆ یانەی شارە ئیتاڵییەکەی خۆی، برێشیا بکات.

ئەو یاریزانە ٢٨ ساڵە، دوای بەسەر بردنی دوو ساڵ و نیو لە یانەی نیسی فەرەنسی، لە مانگی رابردوو، پەیوەندی کرد بە یانەی مارسیلیا و لە دوو یاریدا گۆڵێکی تۆمار کردووە.

بالۆتێلی لە شاری پالێرمۆ لە دایکبووە، بەڵام لە برێشیا گەورە بووە و لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیش لە بارەی شارەکەی رایگەیاند:

“لەم چەند مانگەی رابردوو، بیرم لە گەڕانەوە بۆ ئیتاڵیا نەکردووەتەوە”

“بەڵام نامەوێت ئەوە بشارمەوە، کە دەمەوێت کۆتایی ژیانی وەرزشیم لە برێشیا بێت”

بالۆتێلی لە ژیانی وەرزشیدا، یاری بۆ یانەکانی ئینتەر میلان، مانجستەر سیتی، ئەی سی میلان و لیڤەرپوول کردووە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close