یاریگا- ئه‌مرۆ له‌میانی یاریه‌کانی هه‌فته‌ی ٢٥ی پریمه‌رلیگ مان سیتی ٣-١ سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر ئارسیناڵ و گرینگ‌ترین ئاماره‌کانی یاریه‌که‌ش به‌م شێوه‌یه بوون.
– ئه‌گوێرۆی ئه‌رجه‌نتنی ژماره‌ی هاتریکه‌کانی گه‌یانده ١٠ هاتریک له پریمه‌رلیگ و ته‌نها یه‌ک هاتریک له ئالان شیرار دووره که خاوه‌نی ١١ هاتریکه و ڕیکۆردی مێژووی خوله‌که‌یه.
– له‌دواین ٢١ یاری ئارسیناڵ نه‌یتوانیوه ١ سه‌رکه‌وتن تۆماربکات به‌رامبه‌ر ٦ یانه به‌هێزه‌که‌ی پریمه‌رلیگ له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی،که له‌کۆی ٦٣ خاڵ ته‌نها ٧ خاڵی کۆکردۆته‌وه له‌دژیان.
– بۆجاری یه‌که‌مه له‌دوای ساڵی ١٩٣٧ مان سیتی ٤ یاری به‌دوای یه‌ک سه‌رکه‌وتن تۆمارده‌کات دژی ئارسیناڵ له پریمه‌رلیگ.
– هه‌رگیز ئۆنای ئیمری به‌رامبه‌ر گواردیۆلا سه‌رکه‌وتنی تۆمارنه‌کردووه، که له‌کۆی ١٢ یاری خاوه‌نی ٨ شکست و ٤ یه‌کسانبوونه.
– ڕه‌حیم ستێرلینگ حه‌وته‌م لاوترین یاریزانه به‌درێژای مێژووی پریمه‌رلیگ به‌شداری ١٠٠ گۆڵ ده‌کات (٥٩ گۆڵ و ٤١ ئاسیست) که ته‌مه‌نی ٢٤ ساڵ و ٥٧ ڕۆژه.
– ١٢ یاریه به‌دوای یه‌ک له‌م وه‌رزه‌ی پریمه‌رلیگ ئارسیناڵ له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی گۆڵی لی تۆمارده‌کرێت.
– ئه‌گوێرۆ بووه دووه‌مین یاریزان به‌درێژای مێژووی خوله‌که دوو یاری به‌دوای یه‌ک له خوله‌کی یه‌کدا گۆڵ تۆماربکات.
سه‌رجه‌م گۆڵه‌کانی یاریه‌که ببینن