ئینگلتەراگرنگترین

یانەیەکی پرێمەرلیگ پاداشتی راهێنەرەکەی دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ وەرزی خەزانی راهێنەران بووە تا ئێستا. بەوپێیەی تا ئەم قۆناخەی خولەکە 8 راهێنەر بەهۆکاری بەشێوەی جیاواز لە یانەکانیان دوورخراونەتەوە/جیابوونەتەوە.

لەو نێوەندەدا یانەی برێنتفۆرد جیا لەوانی دیکە، گرێبەستی راهێنەرەکەی بۆ ماوەیەکی زۆر زیاتر درێژکردەوە.

برێنتفۆرد لەم وەرزە لەژێر سەرپەرشتی کێیت ئاندرو ئاستێکی نایاب پێشکەش دەکات و پلەی حەفتەمی ریزبەندییەکەیان گرتووە و جاوی لە وەرگرتنی بلیتێکی پاڵەوانیتیە ئەوروپییەکانی وەرزی داهاتووە.

راهێنەرە ئێرلەندیەکە کە خۆی وەک یاریزان خاوەنی ئەزموونێکی زۆرە لەگەڵ یانە ئینگلیزیەکان، یەکەم ئەزموونی وەک راهێنەر تەنها لەگەڵ برێنتفۆرد دەستپێکردووە ئەویش لە هاوینی ساڵی 2025 بوو کە شوێنی تۆماس فڕانکی هاونیشتیمانیی گرتەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوی فەرمی برێنتفۆرد، گرێبەستیان لەگەڵ ئاندرو تا ساڵی 2032 نوێکردەوە.

لای خۆیەوە فابریزۆ رۆمانۆ نووسیویەتی کە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ئەو ماوە درێژە لەگەڵیدا مووچەکەشی بۆ زیادکراوە لەپای ئەو کارابە نایابەی لە ماوەی چەند مانگی دەستبەکاربوونیدا پێشکەشی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button