ئەڵمانیائەوروپا

نۆیەر دەستی بە راهێنانەکانی کردەوە

یاریگا
مانوێل نۆیەر، گۆڵپارێزی ئەڵمانی یانەی بایرن میونشنی ئەم وڵاتە دەستی بە راهێنانەکانی کردەوە بەڵام وادەی گەڕانەوەی دیار نیە.

رۆژنامەی وەرزشی بیلدی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە گۆڵپارێزی باڤارییەکان دوای ئەو پێکانەی لە پەنجەی دەستی تووشی بوو نەیتوانی لە یاری رابردووی یانەکەی بەشداری بکات و ئەمڕۆ جارێکی دیکە دەستی بە راهێنانەکانی کردەوە، بەڵام رێگەی پێنەدرا راهێنانە تایبەتیەکانی بەدەست بکات.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە تا ئێستا وادەی گەڕانەوەی نۆیەر بۆ یارگاکان دیار نیە و گومان لە بەشداری کردنی یاری داهاتووی یانەکەی دەکرێت.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close