ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ بارسێلۆنا پێكانی ئەستێرەیەكی راگەیاند

زیاتر لە مانگیک دووردەكەوێتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پێكانی فرێنكی دی یۆنگ ئەستێرەی هۆڵەندی یانەكەی راگەیاند.

بارسێلۆنا بەدەست پێكانی زۆری ئەستێرەكانیەوە دەناڵێنێت و پێدری لە پێكان گەڕاوەتەوە و هێشتا گاڤی و كریستێنسن پێكانیان هەیە و ناتوانن بەشداری یارییەكانی یانەكە بكەن.

هەژماری فەرمی بارسێلۆنا لە پلاتفۆرمی ئێكس لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا پێكانی دی یۆنگی راگەیاند.

فرێنكی دی یۆنگ، یاریزانی تیمی یەكەمی یانەكەمان لە راهێنانەكانی ئەمڕۆ لە ماسولكەی رانی راستیدا تووشی پێكان بووە.

پشکنینە پزیشکییەکان پشتڕاستیان کردووەتەوە کە ماوەی چاکبوونەوەی چاوەڕوانکراو نزیکەی پێنج بۆ شەش هەفتە دەبێت.

ئەو یارییانەی دی یۆنگ ناتوانێت بەشداری بكات:

  • ڤیاڕیال
  • ئاتلێتیكۆ مەدرید
  • ئاتلێتیک بیلباو
  • سێڤییا
  • رایۆ ڤاییكانۆ
  • قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ

بارسێلۆنا بە 61 خاڵ پێشەنگی خولی ئیسپانی گرتووە و ریال بە 60 خاڵ لە پلەی دووەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button