ئیسپانیاگرنگترین

گورزێكی كوشندە؛ ئەستێرەیەكی بارسێلۆنا تووشی پێكان دەبێت

ماوەی مانگێک لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی هەواڵێكی ناخۆشی بە پێكانی فرێنكی دی یۆنگ ناوەڕاستكاری هۆڵەندی یانەكەی پێگەیشت.

بارسێلۆنا بەدەست پێكانی زۆری ئەستێرەكانیەوە دەناڵێنێت و پێدری لە پێكان گەڕاوەتەوە و هێشتا گاڤی و كریستێنسن پێكانیان هەیە و ناتوانن بەشداری یارییەكانی یانەكە بكەن.

بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرت، دی یۆنگ تووشی پێكان بووە و كۆتا یەكەی مەشق و راهێنانەكانی بە پێكانەوە كردووە.

چاوەڕوان دەكرێت لە چەند كاتژمێری داهاتوودا پشكنینی پزیشكی بۆ دی یۆنگ بكرێت.

بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، ناوەڕاستكارە هۆڵەندییەكە بۆ ماوەی مانگێک لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

ئەو یارییانەی دی یۆنگ ناتوانێت بەشداری بكات:

  • ڤیاڕیال
  • ئاتلێتیكۆ مەدرید
  • ئاتلێتیک بیلباو
  • سێڤییا
  • رایۆ ڤاییكانۆ
  • قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ

بارسێلۆنا بە 61 خاڵ پێشەنگی خولی ئیسپانی گرتووە و ریال بە 60 خاڵ لە پلەی دووەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button