ئه‌وروپاگرنگترین

بەڕێوبەری کارگێڕیی کۆمپانیای رێد بوڵ باس لە دەنگۆکانی رۆیشتنی کڵۆپ دەکات

"تەواو بێبنەما و هەڵبەستراون"

Yariga App

یاریگا –

ئۆلیڤەر مینتسلاف، بەڕێوبەری کارگێڕیی کۆمپانیای رێد بوڵ دەنگۆکانی رۆیشتنی یۆرگن کڵۆپ بەهۆی ئەنجامی یانەکانی کۆمپانیاکە رەتدەکاتەوە.

ئەمڕۆ رۆژنامەی میرەر  ـی بەریتانی بڵاویکردەوە کۆمپانیای رێد بوڵ لە ئەنجامەکانی یانەکانی تۆپی پێی رازی نییە بۆیە یۆرگن کڵۆپ واز لە ئەرکی سەرپەرشتیکردنی یانەکانی کۆمپانیاکە دەهێنێت.

کەمێک لەمەوبەر، ئۆلیڤەر مینتسلاف، سەرجەم دەنگۆکانی بە بێبنەما لە قەڵەم دا و رایگەیاند کۆمپانیاکەیان لەگەڵ کڵۆپ زۆر دڵخۆشە.

ئەو قسانە بێمانان و بە تەواوەتی هەڵبەستراون، بە پێچەوانەوە، زۆر لە کارەکانی یۆرگن کڵۆپ رازین. کارێکی زۆر نایابی کردووە و بەردەوام لەگەڵ راهێنەران و بەڕێوبەرانی وەرزشی یانەکان لە پەیوەندیدایە، لە پەرەپێدانی فەلسەفەی تۆپی پێی رێد بوڵ بە شێوازێکی گونجاو بەردەوامە، پێمان وایە کڵۆپ باشترین کەسە بۆ ئەو پۆستە، کە ئێمە هەموو سەرنج و وزەیەکمان بۆ ئەو بوارە تەرخان دەکەین.

دەگەڕێتەوە کاری راهێنەرایەتی؛ یۆرگن کڵۆپ و رێد بوڵ جیادەبنەوە

 

بابەتی زیاتر

Back to top button