ئەمریکای باکوور/باشوورئەوروپائیتاڵیا

کەیسەکەی نێیمار کاری لەسەر دەکرێتەوە

یاریگا
دوای گواستنەوەی نێیمار داسیلڤا ئەستێرەی بڕازیلی بۆ ریزەکانی یانەی بارسێلۆنا خەزێنەی ئیسپانیا گومانی لەسەر ئەم پرۆژەیە دروست بوو.

لە ساڵی 2013 ئەستێرەی بڕازیلی بەرامبەر بە 57,1 ملیۆن یۆرۆ بۆ ریزەکانی بلاوگرانا گواسترایەوە، بەڵام خەزێنەی ئیسپانیا زانیاری دەستکەوت کە ئەم بڕە پارەیە راست نیە و تێچووی گواستنەوەکە 83 ملیۆن یۆرۆ بووە، بۆیە دوای ماوەیەک دادگا بانگهێشتی ئەم یاریزانە کرد و کەیسێکیان کردەوە.

لەم کەیسەدا تەنها نێیمار تۆمەتبار نیە و هەردوو یانەی سانتۆس و بارسێلۆناش تۆمەتیان خراوەتە پاڵ و بریارە بەم زووانە دادگا جارێکی دیکە دەست بە لیکۆلینەوە بکاتەوە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close