ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

شیکاریی ئارچیڤۆ ڤار؛ ناوبژیوان لە یارییەکەی بێنفیکا ستەمی لە ریال مەدرید کردووە

ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ ریال مەدرید هەژمار نەکردووە

Yariga App

یاریگا –

بەگوێرەی ئارچیڤۆ ڤار ناوبژیوان لێدانێکی سزای دروستی بۆ ڤینیسیۆس جونیۆر، یاریزانی ریال مەدرید هەژمار نەکردووە.

شەوی رابردوو لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پلەی ئۆفی چامپیۆنزلیگ، ریال مەدرید میوانداری بێنفیکای کرد 2-1 یارییەکەی لێ بردەوە، بە ئەنجامی هەردوو یارییەکە مێرەنگی 3-1 سەرکەوتنی بەدەستهێنا و خۆی گەیاندە قۆناخی 16.

پێگەی ئارچیڤۆ ڤار بڵاویکردووەتەوە، لە دەستپێکی یارییەکە ناوبژیوان و ڤار لێدانێکی سزای دروستیان لە بەرژەوەندی ریال مەدرید هەژمار نەکردووە، کاتێک ڤینیسیۆس بە تۆپەوە دەچێتە نێو هێڵی سزای بێنفیکا و لەگەڵ نیکۆلاس ئۆتامێندی، بەرگریکاری یانە پۆرتوگالییەکە تووشی بەریەککەوتن دەبن.

ئارچیڤۆ ڤار دەڵێت، ئۆتامێندی بە ئەژنۆی لە پاژنەپێی ڤینیسیۆی داوە و دەبوو ناوبژیوان لێدانی سزا بۆ ریال مەدرید هەژمار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button