گرنگترینیاریگا

سەرۆکی فیفا بەنیازی شۆرشێکە لە پاڵەوانێتییە گەورەکانی تۆپی پێ

یاریگا-وابڕیارە مانگی سێ کۆنگرەی یەکێتی تۆپی پێی جیهان بەڕێوەبچێت و جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فیفا بەنیازی گۆڕانکاری گەورەیە  لە پاڵەوانێتییە جیهانییەکان دا.

بەگوێرەی مارکا، ئینفانتینۆ دەیەوێت لەبایەخی جامی جیهانی یانەکان زیاتر بکات و هاوشێوەی جامی جیهانی هەڵبژاردەکان، بیکات بە ٢٤ یان ٣٢ تیم و چوار ساڵ جارێک بەڕێوەبچێت. لەگەڵ ئەوەی ناوی جامی جیهانی لێنراوە بەڵام ئەو پاڵەوانێتییە ساڵانە بەشێوەیەکی  لاواز بەڕێوەدەچێت و یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپاش  ناڕازییە دەستکاری بکرێت چونکە یانەکانی ئەو کیشوەرە کاتیان نیە بۆ پاڵەوانیەتی گەورە.

سەرۆکە سویسرییەکە هەروەها دەیەوێت جامی جیهانی هەڵبژاردەکان لە ٣٢ هەڵبژاردەوە زیاد بکات بۆ ٤٨ و بەنیازیشە ئەو گۆڕانکاریە بخاتە دەنگدان بۆ جامی جیهانی ٢٠٢٢ لە قەتەڕ.

سێهەم پاڵەوانیەتی جیهانی، جامی کیشوەرەکانە و ئینفانتینۆ دەیەوێت لەوێش گۆڕانکاری بکات. ناوبراو چاوی لەوەیە جامی کیشوەرەکان هاوشێوەی خولی نەتەوەکانی ئەورووپا بیکات بە سیستەمی کۆمەڵە. خولی نەتەوەکانی ئەورووپا پاڵەوانیەتیەکی تازەیە و تێیدا هەڵبژاردەکانی ئەورووپا بەپێی ریزبەندی یوفا دابەش بوونە بەسەر چەند ئاستێکدا و هەر ئاستێکیش لە چەند کۆمەڵەیەک پێکدێت.

جیانی سێ ساڵە سەرۆکی فیفایە و دەیەوێت خۆی بۆ خولی داهاتووی سەرۆکایەتی فیفا هەڵبژێرێت کە ساڵی داهاتوو ئەنجام دەدرێت.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close