
یاریگا –
ریال مەدرید تواناکانی ئەستێرەیەکی بۆ دەگەڕێتەوە کە ماوەیەکە بەهۆی پێکانەوە دوورکەوتبووەوە.
ئەم وەرزە پێکانی یەک لەدوای یەک یانە شاهانەکەی بەتەواوەتی ماندوو کرد. رۆدریگۆ یەکێک بوو لەوانە.
بەرپرسانی ریال مەدرید سەریانسوڕماوە لەو شەپۆلە پێکانەی بەرۆکی یاریزانەکانیان دەگرێت
دووشەممەی رابردوو ئاتلێتیک ئاشکرایکرد کە ئەستێرە بەرازیلیەکە راهێنانەکانی بەشێوەی بەش بەش ئەنجامداوە بۆ خۆئامادەکردنی تەواوەتی بۆ گەڕانەوە کە لە سەرەتای ئەم مانگەوە بەهۆی پێکان لە رانیدا لە یارییەکانی مێرێنگی دابڕابوو. دواتریش تەواوی راهێنانەکانی لەگەڵ هاوتیمەکانیدا ئەنجامدا.
ئێستا کە تیمەکەی ئالڤارۆ ئاربێلوا لە تواناکانی کیلیان ئێمباپێ بێبەش دەبێت، گەڕانەوەی رۆدریگۆ هەواڵێکی دڵخۆشکەرە بۆ راهێنەرە ئیسپانییەکە بۆ هێڵێ هێرشبەریی.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کادێنا کۆپ، رۆدریگۆ بۆ یاریی داهاتووی مەدرید کە دووشەممەی هەفتەی داهاتووە بەرامبەر خیتافێیە، ئامادە دەبێت.
🚨 JUST IN: Rodrygo is BACK.
He’ll be ready to face Getafe this weekend. @COPE pic.twitter.com/NeS9bCZ2EY
— Madrid Zone (@theMadridZone) February 26, 2026



