ئینگلتەرا

پۆچەتینۆ : سۆن لەم رووەوە وەکو مێسی وایە

یاریگا-ماوریسیۆ پۆچێتینۆ خۆشحاڵە بە ئاستەکە بەرزەکەی هیونگ مین سۆن ی ئەستێرەی یانەکەی بە مێسی دەچوێنێت.

سۆن بە ئاستێکی خراپەوە دەرکەوت لە جامی ئاسیا لەگەڵ هەڵبژاردەی کۆریا بەڵام پاش گەڕانەوەی بۆ تۆتنهام،  دوو یارییە سەرکردایەتی یانەکە دەکات بۆ سەرکەوتن لە کاتێکدا هاری کەین و دێلی ئالی بەهۆی پێکان دوورکەوتوونەتەوە.

پۆچێتینۆ سەبارەت بە بردنەوە لە نیوکاسڵ و سۆن وتی “تۆپی پێ پەیوەندی بەوەوە نیە لە یارییەکدا چەند رادەکەیت،بەڵکو ئەوەیە ئەو راکردنەی تۆ تا چەند سوودی هەیە. دەکرێت ١٢ کیلۆمەتر لە یارییەکدا رابکەیت  و بێ ئەوەی هیچ کاریگەرییەک دروست کەیت. سۆن وەک مێسی وایە لەو رووەوە دەزانێت چۆن بە باشی بجوڵێت بۆ دروستکردنی مەترسی”.

سەبارەت بە یاری ئارسناڵ و مانچستەر ستی وتی “ئەو یارییە بە هەر ئەنجامێک کۆتایی بێت، من خۆشحاڵ دەکات”.

تۆتنهام لە پلەی دووهەمدایە  بەجیاوازی یەک خاڵ لەگەڵ مان ستی بەر لە یارییەکەی ئەمڕۆی ستیزن.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close