ئاسیائەمریکای باکوور/باشوور

مەعز عەلی :ئامانجی داهاتوومان بردنەوەی کۆپا ئەمێریکایە

یاریگا-مەعز عەلی گۆڵکارە دەرکەوتووەکەی هەڵبژاردەی قەتەڕ قسەی خۆی هەیە لەسەر بردنەوەی جامی ئاسیا و شکاندنی ژمارە پێوانەییەکەی عەلی دایی.

مەعز کە بە راشفۆردی عەرەب ناسرا، توانی لە میانەی جامی ئاسیادا نۆ گۆڵ تۆماربکات و ژمارە پێوانەییەکەی عەلی دایی شکاند، جگە لەوەی سەرکردایەتی وڵاتەکەی کرد بۆ بەدەستهێنانی جامەکە بۆ یەکەمجار.

ناوبراو وتی “بۆ چوار ساڵی داهاتوو ئاهەنگ دەگێڕین و هیچ شتێکمان راناگرێت، وە هێشتا باشتر بەڕێوەیە. پێشبینیم نەدەکرد ئەو ژمارەیە بشکێنم، دامنابوو چوار گۆڵ تۆماربکەم بەڵام دوای پێنج گۆڵ لە دوو یاری سەرەتادا ئارەزووی گۆڵ کردنم کرایەوە و دوای یارییەکەی کۆریا زانیم دەتوانم ئەو ریکۆردە بشکێنم”.

قەتەڕ هاوینی ئەمساڵ وەک میوان بەشداری لە کۆپا ئەمێریکا دەکات و مەعز وتی “چاومان لە سەرکەوتنی زیاترە و ئامانجی داهاتوومان کۆپا ئەمێریکایە. راستە هاندەرانمان پێشبینی ئەنجامی گەورەمان لێناکەن بەڵام بەهیوای ئەنجامی باشین. دواتریش بەشداری جامی کەنداو دەکەین و دەمانەوێت ئەو جامەش ببەینەوە”.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close