ئینگلتەرا

سۆڵشایەر: داهاتووی من لە دەستی یاریزانەکان دایە

یاریگا-

ئۆلی گونار سۆڵشایەر راهێنەرە پاڵەوانەکەی مان یونایتد دڵنیانیە لەوەی بۆ وەرزی داهاتوو دەمێنێتەوە یاخود نا.

سۆڵشایەر بووە جێگرەوەی خۆزێ مۆرینهۆ لە ئۆڵدترافۆرد و لە مانگی ١٢ـەوە تا ئەمڕۆ تەنها یەک یاری بەرامبەر بووە. ناوبراو سەبارەت بە داهاتووی وتی “ئەم کارەی ئێمە وەک خولاندنەوەی چەرخێک وایە دەبێت وابکەم یاریزانەکان باشتر یاری بکەن، ئەگەر بتوانم ئەوە ئەنجام بدەم و بەباشی وەڵامیان هەبێت بۆ پلانەکانمان و ئەنجامەکانمان باشتربن، ئەوا بۆ داهاتووی من بەسوود دەبێت. بۆ من راهێنەری ئەوەیە چۆن لەگەڵ یاریزانەکان کار دەکەیت، کارکردن بۆیانەیەک بریتی نیە لە تۆ بەڵکو بریتیە لە بەرژەوەندییەکان و داهاتووی یانەکە”.

یونایتد ئەمڕۆ لە ئەرکێکی زەحمەت دا لە دەرەوەی یاریگای روبەرووی لێیستەر ستی دەبێتەوە.

 

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close