ئیتاڵیا

ئالێگری توڕەیە لە یاریزانەکانی

یاریگا-ماسیمیلیانۆ ئالێگری توڕەیە لە یاریزانانی یانەکەی پاش ئەوەی  نەیانتوانی شكست بە پارما بهێنن سەرەڕای ئەوەی تاوەکو خولەکی ٧٤ بە دوو گۆڵ لە پێش بوون.

یۆڤی و پارما ٣-٣ بەرامبەربوون، لەو یارییەی یۆڤی شۆککرا و ئالێگری راهێنەریش دوای یارییەکە وتی “یەکەمجار بوو ئەو چوار بەرگریکارە بەیەکەوە یاری بکەن و یاریزانەکان یارمەتی بەرگریکارەکانیان نەدا، هەمیشە بەجێیان دەهێشتن بەتەنیا بمێنەوە. دەبێت بزانن هیچ شەرمێک لەوەدا نیە تۆپەکە دوور بخەنەوە بۆ ناو هاندەر ئەگەر پێویستی کرد، ناکرێت لە کۆتا خولەکەکاندا بەو جۆرە یاری بکەیت و تۆپ دوور نەخەیتەوە. بەڵام لەگەڵ ئەوەش ئەوانەی گلەییان دەکرد کە یارییەکانمان بێزارکەرن شتێکمان پێدان تاوەکو چێژی لێببینن!”.

سەرەڕای بەرامبەربوون یۆڤی نۆ خاڵ لە پێش ناپۆلی خاوەن پلەی دووهەمە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close