ئیسپانیا

زانیاری لەسەر پێکانەکەی مێسی

 

یاریگا-لیۆ مێسی ئەفسانە زیندووەکەی بارسا لە یارییەکەی شەوی رابردوودا تووشی پێکان هات.

پێکانەکەی لیۆ لە ماسولکەی رانی راستی دایە، هەرچەندە ناوبراو گەڕایەوە یاریکردن هەر لەو یارییەدا بەڵام ئێستا گومان هەیە لە بەشداریکردن لە کلاسیکۆ دا.

ڤاڵڤێردی راهێنەر لەوبارەیەوە وتی “هێشتا چاوەڕێی وەڵامی ستافی پزیکشین تاوەکو بزانین ئامادە دەبێت بۆ ئەو یارییە یاخود نا”.

رۆژنامەی کاروسێل دیپۆرتیڤۆ زانیاری نوێی  لایەوە و لەوبارەیەوە نوسیویەتی “پێکانەکەی مێسی شتێکی وانیە و وەک تەواوی یاریزانەکانی دیکە ئەمڕۆ پشوودەدات و سبەینێ بەشداری مەشقەکان دەکات  بۆ خۆ ئامادەکاری یاری قۆناغی پێش کۆتای جامی شا بەرامبەر ریاڵ مەدرید”.

مێسی لە یارییەکەی شەوی رابردوودا بە دوو گۆڵ یانەکەی لە شکست بەرامبەر ڤالەنسیا رزگارکرد و هەریەکەیان خاڵێکیان پێ بڕا.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close