ئینگلتەراگرنگترین

ئارسیناڵ و چێڵسی شەڕی بەدەستهێنانی بەرگریکارێکی سێریا ئەی دەکەن

هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی دەستپێکردووە

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ و چێڵسی هۆنێست ئاهانۆر، بەرگریکاری ئاتاڵانتایان کردووەتە ئامانج و شەڕی بەدەستهێنانی واژۆی یاریزانەکە دەکەن.

ماڵپەری کاوت ئۆفساید بڵاویکردووەتەوە، ئارسیناڵ و چێڵسی ئارەزووی گواستنەوەی بەرگریکارە نایجێرییەکە دەکەن و لە نزیەکەوە چاودێریی دۆخی یاریزانەکە دەکەن.

هۆنێست ئاهانۆر، بەرگریکاری ئاتاڵانتا

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ئارسیناڵ و مانچێستەر سیتی گرێبەستیان بۆ گواستنەوەی هۆنێست ئامادەکردووە، بەڵام چێڵسی دەیەوێت رێککەوتنێک لەگەڵ یاریزانەکە بکات سەرەتا بە خواستن یاریی بۆ یانەیەکی دیکە بکات و ئەزموونی زیاتر پەیدابکات، دواتر بیگوازێتەوە تیپی یەکەمی یانەکەی.

هۆنێست ئەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 25 یاریی بە درێسی ئاتاڵانتا کردووە، ئاستێکی ناوازەی پێشکەشکردووە و سەرنجی گەورەکانی ئەوروپای بەدەستهێناوە، بەڵام ئاتاڵانتا دەیەوێت پارێزگاری لە بەرگریکارە لاوەکەی بکات،دەیەوێت ئەزموونی زیاتر پەیدابکات و نرخی لە بازاری گواستنەوەی یاریزانان بەرزتر ببێتەوە.

گرێبەستی بەرگریکارە 20 ساڵانییەکە لە هاوینی ساڵی 2028 بەسەردەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button