ئیسپانیاگرنگترین

لامین یامال لەگەڵ نزیکترین هاوڕێی نیکی نیکۆڵ پەیوەندی خۆشەویستی دەبەستێت

لامین یامال بە پەیوەندییەکی نوێ میدیاکان بەخۆیەوە سەرقاڵ دەکات

Yariga App

یاریگا –

لامین یامال، ئەستێرەی بارسێلۆنا دوای جیابوونەوە لە نیکی نیکۆڵ، گۆرانی بێژی ئەرجەنتینی، پەیوەندییەکی سۆزداری نوێ دەبەستێت.

پەیوەندی نێوان لامین یامال و نیکی نیکۆڵ مشتومڕی گەورەی لێکەوتەوە، بەڵام دوای سێ مانگ جیابوونەوە و کۆتاییان بە پەیوەندییەکەیان هێنا.

هەرچەندە باس لەوە دەکرا لایەنی سێیەم لەنێوانیان هەبووە و بووەتە هۆکاری کۆتایی پەیوەندییەکە بەڵام هەردووکیان ئەو دەنگۆیە رەتدەکەنەوە.

لە پێشهاتێکی نوێدا باس لەوە دەکرێت، لامین یامال لەگەڵ خانمێک پەیوەندی سۆزاداری بەستووە، ئەوەی زیاتر جێگای سەرنجە، ئەو خانمە هاوڕێی نزیکی نیکی نیکۆڵە.

ئانا خۆرخێ لە بەرنامەی “En todas las salsas” کە لە کەناڵی Mediaset Infinity پەخش دەکرێت ئاشکرایکردووە، لامین یامال لەگەڵ کچە مۆدێلێکی بەریتانی بەناوی لیلی رۆد، لە پەیوەندی خۆشەویستیدایە.

ئانا خۆخێ ئاماژەی بەوەش کردووە، لامین یامال بەردەوام ڵایک بۆ وێنەی هەموو کچێک ناکات، بەڵام ماوەیەکە بەردەوام ڵایکی وێنەکانی لیلی رۆد دەکات، بە هەمان شێوە ئەو کچەش ڵایکی پۆستەکانی یامال دەکات.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by LILY ROWLAND (@lilyrowland1)

هەر بگەوێرەی هەمان سەرچاوە، لیلی رۆد هەفتەی رابردوو گەشتی ئیسپانیای کردووە و بە درێسی بارسێلۆنا لە کامپ نۆو ئامادە بووە، بێگومان جاری یەکەمیش نییە و لە یارییەکانی بارسێلۆنا لە بێرنابیۆ و ستامفۆرد بریجیش ئامادە بوووە.

ئانا تێبینی ئەوەی کردووە، لەوکاتەوەی دەنگۆی پەیوەندی نێوان ئەو دووانە دروست بووە، پەیوەندی نێوان نیکی نیکۆڵ و لیلی رۆد تێکچووە و لە ئینستاگرامیش ڵایکی پۆستەکانی یەکتر ناکەن.

یامال تاوەکوو ئێستا لیلی رۆدی فۆڵۆو نەکردووە، نایەوێت هەمان ئەو هەڵانە دووبارە بکاتەوە لە لەگەڵ نیکی نیکۆڵ کردی و پەیوەندییەکە بە شاراوەیی دەهێڵێتەوە بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر ئاستی دروست نەکات.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by LILY ROWLAND (@lilyrowland1)

بابەتی زیاتر

Back to top button