
یاریگا –
مانچێستەر یونایتد بە فەرمی گفتوگۆکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی کۆبی مەینوو دەستپێدەکات.
رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی مانچێستەر یونایتد دوای ئەو ئاستەی بەرزەی مەینوو لەگەڵ مایکڵ کریک نایەوێت یاریزانەکە لەدەستبدەن و ئۆفەری هەوڵەکانیان بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی تاوەکوو ماوەیەکی زیاتر دەستپێدەکەن.
ناوەڕاستکارە تەمەن 20 بەهارییەکە ساڵێک لەمەوبەر رەتیکردەوە گرێبەستەکەی درێژبکاتەوە و داوای لە یانەکەی کرد رێگەی پێبدەن بە خواستن پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات، ئەمەش بەهۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ رۆبن ئامۆریم، راهێنەری ئەوکاتی یانەکە، بەڵام ئێستا لە شەش یاریی لەژێر سەرپەرشتی مایکڵ کاریک بە سەرەکی بەشداریی کردووە و ئاستێکی نایابی پێشانداوە.

گرێبەستی یاریزانە ئینگلیزییەکە لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت، بەڵام شەیتانە سوورەکان دەیانەوێت بۆ ساڵێکی دیکە زیاتر گرێبەستی یاریزانەکە درێژبکەنەوە.
هاوکات، تۆماس تۆخێل، راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا رایگەیاند، رەنگە مەینوو بۆ هەڵبژاردەکە بگەڕێتەوە و بۆ یارییە دۆستانەکانی ئۆرۆگوای و یابان بانگێشبکرێت.
مەینوو تاوەکوو ئێستا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 92 یاریی بۆ تیپی یەکەمی مانچێستەر یونایتد کردووە، 7 گۆڵی کردووە و 5 گۆڵیشی دروستکردووە.



