فەرەنساگرنگترین

پاریس بەردەوامە لە سزادانی رابیۆت

تۆماس توچێل رەتی دەکاتەوە داوای دووبارە گەڕانەوەی ئادریێن رابیۆتی کردبێت

لە مانگی دوانزدەی ساڵی رابردووەوە، رابیۆت رایگەیاندووە، نایەوێت گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس نوێ بکاتەوە، لەو کاتەشەوە لە پێکهاتەی سەرەکی پاریس دوورخراوەتەوە

لە کۆتای ئەم وەرزە گرێبەستی ئەو یاریزانە لەگەڵ یانە فەرەنسییەکە کۆتایی دێت و بارساش نیازی هەیە بۆخۆی بگوازێتەوە

لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەنووسان، توچێل گووتی:

“من داوای دووبارە گەڕاندنەوەی رابیۆتم نەکردووە”

“دۆخەکە وەکو خۆی ماوەتەوە و یانەکە بڕیاری سڕکردنی ئەو یاریزانەی داوە”

“من لە یانەکە تێدەگەم و بڕیارەکەم قبووڵکردووە”

پاریسی پێشەنگی خولی فەرەنسی، ٥٦ خاڵی هەیە و دوو یاریشی کەمتر لە یانەکانی دیکە ئەنجامداوە، سبەی یەکشەمەش، رووبەڕووی لیۆن دەبێتەوە

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close