مۆرینیۆ هەمووانی شۆک کرد؛ لەکوێ سەیری یارییەکەی کرد؟
جێگای تایبەتی بۆ ئامادەکرابوو بەڵام نەچووە نێو بێرنابیۆ

یاریگا –
جۆزێ مۆرینیۆ بۆ یەکەم جار لەدوای وازهێنانی لە پۆستی راهێنەرایەتی ریال مەدرید گەڕایەوە بێرنابیۆ، بەڵام لە کاتی یارییەکە ئامادەنەبوو.
مۆرینیۆ لە یاریی چوون بە کارتی سوور کرایە دەرەوە بۆیە نەیدەتوانی لەسەر کورسی یەدەکی بێرنابیۆ دابنیشێت و راستەوخۆ رێنمایی بە یاریزانانی یانەکەی بدات، بەڵام چوونی بۆ نێو بێرنابیۆ رووداوێکی چاوەڕواننەکراو بوو و سەرنجی میدیاکانی بەلای خۆیدا راکێشا.
میدیا ئیسپانییەکان بڵاویانکردەوە، مۆرینیۆ لەنێو پاسی یانەی بێنفیکا ماوەتەوە و تەواوی یارییەکەی لەنێو پاسەکە لە گەراجی یاریگای بێرنابیۆ سەیرکردووە، لە کاتێکدا ژووری رادیۆی ژمارە 6ـی بێرنابیۆ بۆ مۆرینیۆ و ستافەکەی ئامادەکرابوو تاوەکوو لەوێوە سەیری یارییەکە بکەن، سێ کورسی و خواردن و خواردنەوەشیان بۆ سازکرابوو.
Inside Jose Mourinho’s frosty Real Madrid return: How Benfica boss fooled everyone by watching the game from mystery location – and hid from journalists after refusing to fulfil media duties https://t.co/Tlzr1G8LDV
— Daily Mail Sport (@MailSport) February 25, 2026
هاوکات، چەندین رۆژنامەنووس بەر لە دەستپێکی یارییەکە لەنێو گەراجی یاریگاکە راوەستابوون تاوەکوو لێدوان لە مۆرینیۆ وەربگرن، هەندێکیان لەدوای یارییەکەش لەوێ مانەوە بەڵام راهێنەرە پۆرتوگالییەکە بە هیچ جۆرێک خۆی پێشانی میدیاکان نەدا.
🚨 JUST IN: Jose Mourinho watched the game from the Benfica bus at the Bernabeu parking lot.
— @elchiringuitotv pic.twitter.com/r5vicu1wQe
— Madrid Universal (@MadridUniversal) February 26, 2026
مۆرینیۆ لە یاریی یەکەم رەخنەی لە ڤینیسیۆس جونیۆر گرت و رایگەیاند هۆکاری دروستبوونی گرژییەکان خودی خۆیەتی و نەدەبوو بەو شێوازە لەبەردەم هاندەران ئاهەنگ بگێڕێت.



