ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

شایستەی کارتی سوور نەبوو؛ ناوبژیوان ستەمی لە یوڤێنتوس کرد

ئارچیڤۆ ڤار رەخنە لە ڤار دەگرێت

Yariga App

یاریگا –

شەوی چوارشەممە یاریی گەڕانەوەی پاشکۆی چامپیۆنزلیگ، یوڤێنتوس میوانداریی گاڵاتاسەرای کرد و سەرەڕای بردنەوە ماڵاوایی کرد.

دوای ئەوەی گەڕی چوونی پاشکۆی چامپیۆنزلیگ 5-2 بە ئەنجامێکی گەورە لە بەرژەوەندی گاڵاتاسەرای کۆتایی هات و هەموو دونیا سەرسام بوو، لە یاریی گەڕانەوە یوڤێنتۆس لەنێو یاریگای خۆی پێویستی بە ریمۆنتادایەکی گەورە بوو.

دەستپێکی یوڤێنتوس بەهێز و لە گێمی یەکەمیشدا گۆڵێکی کرد، تەنیا دوو گۆڵی دیکەی پێویست بوو تاوەکوو ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە. لە گێمی دووەم ڵۆید کێڵی کارتێکی زەردی بەڕوودا بەرزکرایەوە، بەڵام ڤار دەستێوەردانی کرد و داوای لە ناوبژیوان کرد پێداچوونەوە بۆ دیمەنەکە بکات. دوای پێداچوونەوەی ناوبژیوان، کارتی زەرد گۆڕا بۆ کارتی سوور و یاریزانەکە کرایە دەرەوە.

ئەم رووداوە مشتومڕێکی زۆری دروستکرد، بەشێکی زۆر پێیان وابوو کارتە سوورەکە ناڕەوایە و کێڵی شایستەی کردنە دەرەوە نەبوو. یوڤی لە خولەکی 48ـەوە ناچاربوو بەهیوای ریمۆنتادا بە 10 یاریزانەوە درێژە بە یارییەکە بدات. ئەگەرچی بە یاریزانێک کەمترەوە یارییان دەکرد، بەڵام خانمەپیرەکە ریمۆنتادای دەویست و دوو گۆڵی دیکەی کرد و ئامانجی یەکەمی پێکا کە یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە بوو، بەڵام ئەوەی لێی دەترسان روویدا، گاڵاتاسەرای لە دوو گێمی زیادکراوی یارییەکە دوو گۆڵی دیکەی کرد و هیواکەی یوڤێنتوسی کوشت.

دوای یارییەکە کاردانەوەی زۆر لەسەر کارتە سوورەکە هەبوو، ئارچیڤۆ ڤار رەخنە لە بڕیاری ڤار دەگرێت و پێی وایە رووداوەکەی نێوان ڵۆید کێڵی و کەریم یەڵماز رێکەوت بووە و بە مەبەست نەبووە، کاتێک کێڵی هەڵدەستێت بۆ تۆپێکی هەوایی، بەڵام لە هاتنە خوارەوەدا پێدەنێت بە قولەپێی یەڵمازدا و فاوڵ لەسەری هەژمار دەکرێت.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە بەپێی رێساکان لە هیچ گۆشە و وێنەیەکەوە ئەم رووداوە بە فاوڵێکی مەترسیدار هەژمار ناکرێت و یاریزانەکە تەنیا شایستەی کارتێکی زەرد بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button