سعوودیەگرنگترین

هیلال ماوەی دوورکەوتنەوەی کەریم بێنزێما رادەگەیەنێت

Yariga App

یاریگا –

کەریم بێنزێما، هێرشبەری فەڕەنسی بەهۆی پێکان بۆ ماوەی زیاتر لە دوو هەفتە لە یاریکردن دووردەکەوێتەوە.

یانەی هیلال بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، پێشکنینی پزیشکی بۆ کەریم بێنزێما کراوە و دەرکەوتووە تووشی پێکانی ماسوولکە بووە، هێرشبەرە فەڕەنسییەکە بەهۆی ئەو پێکانە 15 رۆژ لە یاریکردن دووردەکەوێتەوە.

بێنزێما لە یاریی داهاتووی هیلال بەرامبەر شەباب لە خولی رۆشن بێبەش دەبێت، هەروەها لە یاریی چوونی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا بەرامبەر سەدی قەتەری یاریی ناکات.

کەریم جیا لەو دوو یارییە، لە یارییەکەی بەرامبەر نەجمە لە یارییەکانی گەڕی 25ـی خولی رۆشنی سعوودیەش بێبەش دەبێت و پێشبینی دەکرێت بۆ یاریی گەڕانەوە بەرامبەر سەدی قەتەری لە 10ـی ئازاری 2026 بگەڕێتەوە.

بێنزێما لە مێرکاتۆی زستانە ئیتیحادی جێهێشت و پەیوەندی بە هیلال کرد، بە درێسی یانە نوێیەکەی لە سێ یاریی سێ گۆڵی کردووە و گۆڵێکی دروستکردووە

بابەتی زیاتر

Back to top button