ئیتاڵیا

گاتووزۆ: دەمانەوێت باکایۆکۆ لە سان سیرۆ بهێڵینەوە

 گاتووزۆی راهێنەری یانەی ئی سی میلانی ئیتاڵی رایگەیاند، گرێبەستی باکایۆکۆ دەکەنە هەمیشەیی.

ئەو یاریزانە ٢٤ ساڵە بە شێوە خواستن لە یانەی چێڵسیەوە پەیوەندی کردووە بە میلان، گاتووزۆش دەڵێت، دەبێتە یاریزانێکی گرنگی سان سیرۆ.

چەند رۆژێک لەمەوبەر و لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی کۆریێرێ دێلۆ سپۆرت، باکایۆکۆی فەرەنسی رایگەیاندبوو، ئەوە خەونی ئەوە لەگەڵ میلان بمێنێتەوە.

لە کۆنگرەیکی رۆژنامەوانیدا، گاتووزۆ لەبارەی داهاتووی ئەو یاریزانە گووتی:

“لە ئێستادا ئێمە بێ ئەو هەڵ ناکەین و دەبێت لە میلان بمێنێتەوە”

“ئەو تواناکانی خۆی دەسەلمینێت، ئێوە دەزانن من لە دارایی میلان بەرپرس نیم، بەڵام ئەو ئاستی یەنەکەی باشتر کردووە”

“ئەو دەتوانێت ببێتە یاریزانێکی گرنگی میلان بۆ چەند ساڵی داهاتوو”

ئەی سی میلان سبەی یارییەکەی یەکلاکەرەوەی هەیە بەوەی لەگەڵ رۆما یاری هەیە کە تەنها یەک خاڵ جیاوازی لەگەڵ هەیە و لەسەر پلەی چوارەمی خولی ئیتاڵی لە جەنگدان.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close