ئەوروپائینگلتەرا

هیگواین بوونی خۆی لەگەڵ چێڵسی سەلماند

لە دوای گواستنەوەی بۆ یانەی چێڵسی لە یانەی ئی سی میلانەوە، هیگواین بوونی خۆی لە یانە ئینگلیزیەکە بە دوو گۆڵ سەلماند.

ئەمڕۆ شەممە، هەردوو یانەی چێڵسی و هودەرسفیڵد لە خولی ئینگلیزی بەیەک گەیشت و لە ئەنجامدا، چێڵسی بە پێنج گۆڵی بێ وەڵام سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

هیگواین لە خولەکەکانی ١٦ و ٦٩ توانی دوو گۆڵ تۆمار بکات، گۆڵەکانی دیکەش، هازارد و داڤید لویز تۆماریان کرد.

چێڵسی لەگەڵ ئارسناڵ رکابەری زۆر دەکات و هەردووکیان هەمان ژمارەی خاڵیان هەیە، بەڵام ئێستا چێڵسی بە شێوەیەکی کاتی سێ خاڵ لە پێشە لە پلەی چوارەم و خاوەنی ٥٠ خاڵە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close