
یاریگا –
فیلیپ کۆتینیۆ لەبەردەم بڕیاری یەکلاکەرەوەدایە سەبارەت بە وازهێنانی یەکجارەکی لە تۆپی پێ یاخود هەڵبژاردنی خولێکی دیکە.
کۆتینیۆ کە هاوینی داهاتوو تەمەنی دەبێتە 34 ساڵ، 18 ساڵ پێش ئێستا وەک یاریزانی پیشەگەر لەسەر ئاستی ئەوروپا دەرکەوت کاتێ لە یانەی ڤاسکۆ دی گامای وڵاتەکەیەوە پەیوەندی بە ئینتەر میلانەوە کرد. دواتر زۆر یانەی ئەو کیشوەرەی تاقیکردەوە کە دیارترینیان لیڤەرپوول بوو لە ماوەی 2013-2018 پێش ئەوەی بە گرێبەستێکی گرانبەها (142 ملیۆن پاوەند) بگوازرێتەوە بۆ بارسێلۆنا.
ناوبراو چەند رۆژێک پێش ئێستا لە یارییەکیدا بۆ ڤاسکۆ دی گاما بووەجێی رەخنەی هاندەرانی یانەکەی کە دواتر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ماندووبوونی خۆی ئاشکراکرد.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی ESPN، کۆتینیۆ ئێستا هەڵسەنگاندن بۆ بڕیارێکی دەکات کە یان پەیوەندیکردنە بە خولی ئەمریکی یاخود وازهێنانی یەکجارەکیەتی لە تۆپی پێ.
ئەو سەرچاوەیە زانیویەتی کە کۆتینیۆ لە خولی رووسیاوە پرسیاری لەسەرکراوە.
Former Liverpool and Barcelona attacking midfielder Philippe Coutinho is considering the prospect of a move to MLS or retiring from playing at the age of 33, having received an inquiry from Russia for his services, sources have told ESPN. pic.twitter.com/7A07w6MYry
— ESPN FC (@ESPNFC) February 25, 2026



