ئەوروپایاریگا

مێسییەکی ئێران چووە خولی رووسی

سەردار ئەزموون، یاریزانی هەڵبژرادەی ئێران کە “مێسییەکەی ئێران” ناسراوە لە رۆبن کازانەوە چووە یانەی زێنیتی رووسی.

سەردار بە بڕی ١٢ ملیۆن یۆرۆ گرێبەستێکی لەگەڵ ئەو یانە پێشەنگەی رووسیا واژۆ کردووە.

پێشتریش، ئەو هێرشبەرەی ئێران نزیک بوو لە چوونی بۆ خولی ئینگلیزی و پەیوەندی کردن بە یانەی وۆڵڤس، بەڵام هەردوولا لەسەر ناوەڕۆکی گرێبەستەکە رێکنەکەوتن.

ئەزموون یارمەتی ئێرانی دا بگاتە یاری پێش کۆتایی جامی ئاسیا و رۆڵێکی کاریگەری هەبوو.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close