کوردستان

کەمترین رێژەی کارتی زەرد لە گەڕی 16ـی خولی نایابی کوردستان دراوە

ئامار و داتای گەڕی 16ـی خولی نایابی کوردستان

Yariga App

یاریگا –

لە گەڕی 16ـی خولی نایابی کوردستان کەمترین رێژەی کارتی زەرد بەرزکراوەتەوە، یاریزانێکیش وێڕای تۆمارکردنی هاتریک بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.

لە شەش یاریی گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان 17 گۆڵ تۆمار کراوە، پێنج گۆڵ لە گێمی یەکەم و 12 گۆڵیش لە گێمی دووەم کراوە، لاسانان دیاری هێرشبەری هەندرێن لە خولەکی 18 خێراترین گۆڵی ئەم گەڕەی تۆمار کرد بەرامبەر یانەی قەڵادزێ.

سێ گۆڵپارێز لە گەڕی 16ـی خولی نایابی کوردستان کلین شیتیان کرد، هەریەک لە گەیلان سادق لە هەندرێن و عەلی رەزا لە رانیە و لەگەڵ هۆگر عەلی لە زاخۆ کلین شیتیان کرد و هیچ گۆڵێکیان لێ تۆمارنەکرا، گەورەترین سەرکەوتنیش لەم گەڕە پێشمەرگەی هەولێر بەدەستیهێنا و 4 _ 1 لە شێروانەی بردەوە.

لە تەواوی یارییەکانی گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان 21 کارتی زەرد بەرزکراوەتەوە، کەمترین رێژەی پێدانی کارتی زەردە لەم وەرزەدا، سێ کارتی سووریش لەم گەڕه لەلایەن ناوبژیوانانەوە دراوە، لاسان دیای هێرشبەری هەندرێن لەم گەڕەدا وێڕای تۆمارکردنی هاتریک بەرامبەر قەڵادزێ بە کارتی سوور کرایە دەرەوەی یاریگا.

بابەتی زیاتر

Back to top button