کۆرتوا؛ دەبێت ئەو یاریزانانە سڕ بکرێن کاتێک قسە لەگەڵ یاریزانانی بەرامبەر دەکەن دەمیان دەگرن
"ئەگەر ئەوە کۆتایی بە رەگەزپەرستی دەهێنێت، پێشوازی لێ دەکەم"

یاریگا –
تیبو کۆرتوا، گۆڵپارێزی ریال مەدرید پێشوازی لە بڕیاری سڕکردنی یاریزانان دەکات کاتێک قسە لەگەڵ یاریزانانی رکابەریان دەکەن دەمیان دەگرن.
کۆرتوا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی بەر لە یاریی یانەکەی بەرامبەر بێنفیکا بەرگری لە ڤینیسیۆس جونیۆر کرد و رایگەیاند پێویستە سزای سڕکردن بۆ ئەو یاریزانانە هەبێت کە رەگەزپەرستی دەکەن یاخود لە کاتی قسەکردن لەگەڵ یاریزانانی بەرامبەر دەمیان دەگرن.
Real Madrid’s Thibaut Courtois would “welcome” players being sanctioned for covering their mouths when speaking to opponents if it helped end on-pitch racist insults.
The goalkeeper was speaking after his team-mate Vinicius Junior alleged he was racially abused by Benfica’s… pic.twitter.com/NqD9aNAOTW
— The Athletic | Football (@TheAthleticFC) February 25, 2026
ئەگەر ئەوە کۆتایی بە سووکایەتییەکان دەهێنێت، ئەوا پێشوازی لێ دەکەم، ئەگەر کۆتایی بە رەگەزپەرستی دەهێنێت، ئەوا هیچ لارییەکم لەگەڵ ئەو بیرۆکەیە نییە.
لە دریژەی قسەکانیدا، گۆڵپارێزە بەلجیکییەکە پێشنیازی بۆ بەرپرسانی تۆپی پێ کرد ئاسانکاری زیاتر بکەن تاوەکوو رووداوی لەو شێوەیە ئاشکرابن و دووبارە نەبنەوە.
لە زۆرێک لە وەرزشەکان، یاریزانان مایکڕۆفۆن دەبەستن و ناوبژیوانان دەتوانن گوێیان لە هەموو شتێک ببێت، بەڵام شتێکی لەو جۆرە لە تۆپی پێ قورس دەبێت چونکە یاریزانان لەنێو یارییدا گفتوگۆی تاکتیکی لەگەڵ یەکتر دەکەن و نابێت ئەوانە ئاشکرا بن.



