ئەمریکای باکوور/باشوورئەوروپائیسپانیابازاری گواستنەوە

لەسەر شەش ملیۆن کێشە کەوتۆتە نێوان ریال مەدرید و پۆرتۆ

یاریگا
بەرپرسانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دەیانەوێت ئێدێر میلیتانۆ بەرگریکاری بڕازیلی یانەی پۆرتۆی پۆرتوگاڵی بگوازنەوە ریزەکانیان، بەڵام کێشەکە لەسەر شەش ملیۆن یۆرۆیە.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردۆتەوە یانە مەدریدییەکە ئامادەیە بۆ گواستنەوەی بەرگریکاری بڕازیلی 50 ملیۆن یۆرۆ بداتە ئەو یانەکەی، بەڵام ئامادەنین شەش ملیۆن یۆرۆ وەک پاداشت بەو یانەیە بدەن و بەم هۆیەوە پرۆژەکە وەستێنراوە. ئەگەر هاتوو ئەم کێشەیە چارەسەر بوو، ئەوا ئەم بەرگریکارەی ناوەڕاست هاوینی داهاتوو دەبێتە یاریزانی مێرنگی.

لە بنەرەتدا ئەم شەش ملیۆنە بۆ یانەی ساوپاولۆی بڕازیلیە کە ئەم یاریزانە پێگەیشتووی ئەو یانەیە و شایانەکان پێیانوایە کە پێویستە ئەم بڕە پارەیە دەبێت یانە پۆرتوگالیەکە بەو یانەیە بدات.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close