ئینگلتەراگرنگترین

ئاندرێ ئۆنانا دەیەوێت وەرزی داهاتوو بگەڕێتەوە مانچێستەر یونایتد

دەیەوێت ببێتەوە گۆڵپارێزی یەکەمی شەیتانە سوورەکان

Yariga App

یاریگا –

ئاندرێ ئۆنانا ئارەزووی گەڕانەوە بۆ مانچێستەر یونایتد دەکات و کێبڕکێ لەسەر مسۆگەرکردنی پێکهاتەی سەرەکی دەکات.

رۆژنامەی گاردیان بڵاویکردووەتەوە، ئۆنانا لەدوای کۆتاییهاتنی ماوەی خواستنەکەی لە ترابزۆن سپۆر، دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ شەیتانە سوورەکان دەکات و شەڕی بوون بە گۆڵپارێزی یەکەمی یانەکە دەکات.

ئۆنانا لە ساڵی 2023 بە بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ لە ئینتەرەوە پەیوەندی بە ریزەکانی مانچێستەر یونایتد کرد و ئاستی لە یارییەکان وەک ئەوە نەبوو کە لێی چاوەڕواندەکرا، بۆیە لە هاوینی ساڵی رابردوو بە خواستن پەیوەندی بە ترابزۆن سپۆرت کرد. گۆڵپارێزە کامیرۆنییەکە رووبەڕووی ئەرکێکی سەخت دەبێتەوە چونکە سێنێ لامێنس، گۆڵپارێزی ئێستای شەیتانە سوورەکان ئاستێکی بەرز پێشکەشدەکات و ئەستەمە بتوانێت پێگەی لاواز بکات، چونکە مایکڵ کاریک، راهێنەری یانەکە لە ئاستی گۆڵپارێزە بەلجیکییەکە رازییە و لەدوای یارییەکەی بەرامبەر ئێڤەرتن ستایشی کرد.

ئاندرێ ئۆنانا بە درێسی مانچێستەر یونایت

ئۆنانا لەگەڵ مانچێستەر یونایتد لە کۆی 102 یاریی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 150 گۆڵی لێکرا و تەنیا 24 کلین شیتی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button