ئیسپانیائینگلتەرادەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

بارسێلۆنا بیر لە گواستنەوەی ئەستێرەیەکی مانچێستەر سیتی دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا بۆ بەهێزکردنی هێڵی هێرشبردن هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی مانچێستەر سیتی دەدات.

سەرەڕای هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی، پلانی وەرزشیی بارسێلۆنا بەردەوامە. دێکۆی بەڕێوەبەری وەرزشیی و هانزی فلیک لە ئێستاوە لەسەر ئەو پێگە گرنگانە رێککەوتوون کە وەرزی داهاتوو پێویستیان بە چاکسازییە، گواستنەوەی هێرشبەرێکی نووکیش ستراتیژییەتێکی لەپێشینەیە و دەکرێت گرنگترینیش بێت.

لەنێو یانەکە ئاگادارن کە بازاڕی هێرشبەری سوپەر لە هاوینی داهاتوو زۆر سەخت دەبێت، ژمارەیەکی کەم لە هێرشبەری نایابی ژمارە 9 بەردەستن و لە ئێستا نرخەکانیان یەکجار بەرزە.

خەونی بارسێلۆ هەر گواستنەوەی خولیان ئالڤارێزە لە ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە، بەڵام بارسا دەزانیت ئەو پڕۆسەیە زۆر ئاڵۆز دەبێت. ئاتلێتیکۆ سوورە لەسەر نەفرۆشتنی ئەگەرچی بە نهێنی رەنگە گوێ لەو گرێبەستانە بگرن کە نزیک دەبنەوە لە 150 ملیۆن یۆرۆ، ئەو بەهایەی یانە کاتالوونییەکە ئامادە نییە پێشکەشی بکات.

جێگرەوەیەک کە زۆر بە باشی لەگەڵ بەشیی وەرزشی یانەکە دەگونجێت، عومەر مەرمووشە لە مانچێستەر سیتی. بارسێلۆنا لە نزیکەوە چاودێری مەرمووشی دەکرد کاتێک لە فرانکفۆرت بوو، کە ئەو کات یەکێک بوو لە گۆڵکارانی بۆندسلیگا.

مەرمووش لە گواستنەوەی زستانەی 2025 بە بەهای 75 ملیۆن یۆرۆ لەسەر داوای پێپ گواردیۆلا پەیوەندی بە مانچیستەر سیتییەوە کرد. گواردیۆلا هەمان ئەو کوالێتییەی بینیوە کە دێکۆی سەرسامکردووە؛ هێرشبەرێک کە لەگەڵ پلانی هێرشبەریی گونجاوە، تەواو لە بۆشایی بەرتەسک و یاریی کراوە چالاکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button