ئەوروپائیتاڵیا

ئیدن دزیکۆ سزای ڕاگرتن و ماددی درا

یاریانێت- لە پای ئەو هەڵسوکەوتەی دژ بە بڕیارێکی ناوبژیوان کردی لە یاری چارەکی کۆتایی نێوان ڕۆما و فیورێنتینا، ئێدن دزیکۆی هێرشبەری گورگەکان سزا درا.

لەو یاریەدا کوڕانی پایتەخت بە حەوت گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک دووچاری شکستێکی مێژویی هاتن. لە خولەکی 72ی یارییەکە، وەک لە کامێراکانی تەلەفزیۆنییەوە دەرکەوتووە، هێرشبەرە بۆسنییەکە تف بە ڕووی ناوبژیوانی یاریەکەدا دەکات. ناوبژیوانیش کارتی سووری بەڕوویدا بەرز کردەوە.

یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا سزای سەر یاریزانەکەیان ڕاگەیاند. لە تویتەری فەرمی یانەکەشەوە ناوەڕۆکی سزاکە خراوەتە ڕوو کە بریتیە لە دوو یاری ڕاگرتن و بڕی 10 هەزار یۆرۆ سزای ماددی.

– دیمەنەکە بە ڤیدیۆ:

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close