ئه‌ڵمانیائیسپانیاگرنگترین

یەکێکە لە مەرجەکانی گرێبەستی ئۆلمۆ؛ رکابەری بارسێلۆنا لە خوان گامپەر ئاشکرا دەبێت

Yariga App

یاریگا –

لایپیزیگ ئێستا بەهێزترین بەربژێرە تاوەکوو لە وەشانی داهاتووی جامی خوان گامپەر ببێتە رکابەری بارسێلۆنا.

بارسێلۆنا ساڵی 2025 لە جامی خوان گامپەر رووبەڕووی کۆمۆ بووەوە، ئێستاش لایپیزیگ نزیکترین ناوە تاوەکوو بەشداریی لە 61ـەمین وەشانی پاڵەوانییەتییەکە بکات. یانەکە پێشووتر رایگەیاند یارییەکە دەگەڕێتەوە سپۆتیفای کامپ نۆو و لەوێ ئەنجام دەدرێت، دوای ئەوەی وەشانی وەرزی رابردوو بەهۆی نۆژەنکردنەوەی کامپ نۆو لە یاریگای یۆهان کرۆیف کرا.

تاوەکوو ئێستا دڵنیایی تەواو نییە کە یارییەکەی بەرامبەر لایپیزیگ لە سپۆتیفای کامۆ نۆو  کرێت، چونکە پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی یاریگاکە هیچ وەستانێک لەخۆ دەگرێت. سەرەڕای ئەوەش ئەنجامدانی یارییەکە بە ئەگەری زۆرەوە لە یاریگای سەرەکی دەکرێت.

بژاردەیەکی دیکە هەیە کە وەکوو پلانی جێگرەوە سەیر دەکرێت، پێشتر خوێندنەوەی بۆ کراوە بەڵام ئەو بژاردەیە بەتەواوی لادرا، ئەویش ئەنجامدانی یارییەکە بوو لە دەرەوە بۆ ئەوەی هیچ رێگرییەک بۆ کارەکانی نۆژەنکردنەوەی سپۆتیفای کامۆ نۆو دروست نەبێت.

هەڵبژاردنی لایپیزیگ پەیوەندی بە گواستنەوەی دانی ئۆلمۆ هەیە. وەکوو بەشێک لە گرێبەستی چوونی ئۆلمۆ بۆ بارسێلۆنا بە 55 ملیۆن یۆرۆ و 7 ملیۆن پاداشت، هەردوو یانەکە رێککەوتن پێش 2028 یارییەکی دۆستانە بکەن. ئەنجامدانی یاریی بارسێلۆنا – لایپیزیگ لە جامی خوان گامپەر ئەو رێککەوتنە بەجێدەگەیەنێت.

لایپیزیگ بۆ یەکەمجار بەشداریی پاڵەوانییەتییەکە دەکات و دەبێتە هەشتەم یانەی ئەڵمانی کە لە خوان گامپەر بەشداریی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button