
یاریگا –
ڤۆڵکەر ستروت، بریکاری کارەکانی فلۆریان ڤێرتز ئاشکرای دەکات هەوڵیداوە یاریزانەکە بباتە ریال مەدرید.
ستروت لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی بێڵد ـی ئەڵمانی پەردە لەسەر هەموو راستییەکان لادەبات و ئاشکرای دەکات بەرلەوەی ڤێرتێز پەیوەندی بە لیڤەرپووڵ بکات یاریزانەکەی پێشکەشی ریال مەدرید کردووە و پەیامی بۆ چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری ئەوکاتی ریال مەدرید و فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەکە ناردووە.
Florian Wirtz’s agent reveals text messages he sent to Xabi Alonso and Real Madrid before German star secured £116m move to Liverpool https://t.co/o5yuG6uh2t
— Daily Mail Sport (@MailSport) February 25, 2026
لەو ماوەیەی لیڤەرپوول و بایرن میونشن بۆ گواستنەوەی ڤێرتز هاتبوونە سەرهێڵ، پەیوەندیم بە چابی ئاڵۆنسۆ کرد و پێم گوت یاریزانەکە لەگەڵ خۆت ببە ریال مەدرید، ئەویش لە وەڵامدا گوتی، پێویست ناکات بە من بڵێیت، پێویستە پەیوەندی بە فلۆرێنتینۆ پێرێز بکەیت.
ستروت، لە هەوڵەکانی لەپێناو یاریکردنی ڤێرتێز بە درێسی ریال مەدرید بەردەوام دەبێت و نامەیەک بۆ پێرێز دەنێرێت، بەڵام بە هۆکاری دارایی، ریال مەدرید داواکەی رەتکردووەتەوە.
فلۆرێنتینۆ پێرێزی ئازیز، پێشتر چەندین جار پێم گوتوویت کە یاریزانێکم هەیە و پێشکەشتانی دەکەم، فلۆریان ڤێرتز تیپەکەت لە جیهان بەهێزتر دەکات.
لە درێژەی لێدوانەکەیدا، بریکارەکەی ڤێرتێز دەڵێت، ئەو ساڵە گواستنەوەی فلۆریان بۆ ریال مەدید نەگونجاو بوو چونکە یانەکە دین هاوسن، ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد، فرانکۆ ماستانتونۆ، ئالڤارۆ کارێراسی گواستبوویەوە و نەیدەتوانی یاریزانێکی سوپەر بگوازێتەوە.
هەرچەندە ئەو ساڵە بۆ ریال مەدرید نەگونجا ڤێرتێز بگوازێتەوە، بەڵام هیوادارم رۆژێک لە رۆژان بە درێسی مەدرید یاریی بکات.
ڤێرتز لە هاوینی ساڵی 2025 بە بڕی 116 ملیۆن یۆرۆ لە بایەر لیڤەرکوزنەوە پەیوەندی بە لیڤەرپوول کرد و تاوەکوو هاوینی ساڵی 2030 گرێبەستەکەی لەگەڵ رێدز درێژەی هەیە.



