ئاسیاجامی ئاسیایاریگا

ژاپۆنییەکان دوای خۆیان چیان جێهێشتووە لە ژووری جل گۆڕین؟

یاریگانێت- شەوی ڕابردوو یاری کۆتایی جامی ئاسیای 2019ی ئیمارات لە نێوان هەڵبژاردەی ژاپۆن و قەتەر بەڕێوە چوو. تێیدا قەتەرییەکان بە سێ گۆڵ بەربەر گۆڵێک، خۆیان کردە خاوەنی یەکەمین نازناو لە مێژووی جامەکە و هەڵبژاردەی سامۆرایشیان لە پێنجەمین نازناو بێبەش کرد.

دوای ئەو شکستەش، ژاپۆنییەکان هێشتا کەمتەرخەم نەبوون لە پیشاندانی گیانی وەرزشیی و پاک ڕاگرتنی شوێنی خۆگۆڕینیان. بۆیە هەستاون بە پاککردنەوە و ڕێکخستنی ژوورەکە و بە هەر سێ زمانی عەرەبی و ژاپۆنی و ئینگلیزی سوپاس و پێزانینی خۆیان دەربڕیوە.

لە تویتەری فەرمی جامی ئاسیاش، ئەو هەڵوێستە بەرز نرخێنراوە و میدیاکانیش بە بایەخەوە لێیان ڕوانیوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە دابەشکردنی خەڵاتەکاندا، هەڵبژاردەکەیان خەڵاتی یاری خاوێن و گیانی وەرزشی جامەکەیان پێ بەخشرا.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close