ئیسپانیاگرنگترین

كۆرتوا: ڕۆناڵدۆمان لەدەست دا و پێویستمان بە هازاردە نەك نەیمار

یاریگا- تیبۆ كۆرتوای گۆڵپارێزی ڕیاڵ مەدرید باسی بارودۆخی یانەكەی دەكات و ڕۆشتنی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە یانەكە بۆشاییەكی گەورەی درووستكردووە و ئامۆژگاری یانەكەی كرد كە گرێبەست لەگەڵ ئیدین هازارد بكەن نەك نەیمار دا سێلڤای ئەستێرەی پاریس سان جێرمان.

ڕیاڵ مەدرید لەم وەرزەدا بەشێوەیەكی بەرچاو ئاستی دابەزیووەو بە جیاوازی 10 خاڵ لە بارسێلۆنای پێشەنگەوە دوورە.

گۆڵپارێزە بەلجیكیەكە ووتی: ئەو یاریانەی تووشی شكست هاتووین زیاتر لە 10 هەلی گۆڵكردنمان درووستكردووە بەڵام نامانتوانیوە گۆڵ تۆمار بكەین ، بەڵام لەبەرامبەردا ئەو دوو گۆڵی بۆ یوڤێنتوس تۆمار كردووە، ئەگەر كریستیانۆ ڕۆشت لە یانەكەت ئەوا ناتوای جێگای بە یەكێكی دیكە پڕ بكەیتەوە و بتوانێت 50 گۆڵ تۆمار بكات.

گۆڵپارێزەكەی یانە شاهانەكە بەردەوام بوو لە لێدوانەكانی و ووتی: لەم چەند هەفتانەی دوایدا ئاستمان بەرەو پێشەوە چووە هیوادارم گاریس بەیڵ و كەریم بنزیما بتوانن گۆڵ تۆمار بكەن هاوشێوەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ، جامی جیهانی یانەكانمان بردەوە و كێبڕكێی جامی شا و خولی یانە پاڵەوانەكان دەكەین.

گۆڵپارێزە 26 ساڵانەكە بەردەوام بوو لە قسەكانی: لە خولی ئیسپانی بە 10 خاڵ لە دوای بارسێلۆناوەین بەڵام ئەوان لە خولەكەكانی كۆتاییدا دەیبەنەوە ، ئێستاش هاوشێوەی شەش مانگی سەرەتام بوو لە ئەتلەتیكۆ مەدرید بەڵام سیمۆنی هات و هەموو شتمان لەبیر كرد.

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی كە ڕیاڵ مەدرید گرێبەست لەگەل نەیمار بكات یان هازارد ووتی: بەدڵنیایەوە هیوادارم هازارد بێت، بەڵام ئەوە بەدەست من نیە و ئیشی بەڕێوەبەرانی یانەكەیە.

سەبارەت بە چالاكی بارسێلۆنا لە گواستنەوەكان ووتی: پێویست ناكات سەیری یانەكانی دیكە بكەین، گرنگی بە یانەكەی خۆمان بدەین ، ئەوانی دیكە تووشی كێشەی یاسای یاری خاوێن دەبنەوە.

لە چەند هەفتەی داهاتوودا هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و بارسێلۆنا سێ جار ڕووبەڕووی یەك دەبنەوە لە یاریەكانی جامی شا و خولی ئیسپانی .

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close