ئەوروپافەڕەنسا

“ئەو پارانەی بۆ پاریس دێت ناڕاستن و  بەشێوەی نهێنی دێن.”

یاریگانێت- پێش ڕووبەڕوبونەوەکەیان لە کلاسیکۆی فەڕەنسا، سەرۆکی یانەی لیۆن هێرشی توند دەکاتە سەر سەرانی هاوتاکانی لە پاریس سانت ژێرمان و باس لە دارایی یانەکەی پایتەخ دەکات تۆمەتباریان دەکات بە یاریکردن و فێڵکردن لە یاساکان.

جیان میشێل ئۆلاسی سەرۆکی یانەی لیۆن بۆ ڕۆژنامەی لیکیپ: “پارە بەشێوەی ناڕاست و نهێنی دێت بۆ پاریس، بەو هۆیەوەش میزانییەی یانەکەیان هەڵتۆقیوە بەمەش کێبڕکێکردن لەگەڵیاندا مەحاڵ دەبێت.”

ئەو سەرۆکە بەردەوامیی دەدات بە قسەکانی: “ئەگەر منیش لە شوێنی ئەوانبام هەر هەمان شتم دەکرد، بەڵام بەو مەرجەی دوام نەکەون و دەستگیر نەکرێم. بۆیە پێویستە دەسەڵات بجوڵێت، چونکە ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت تۆپی پێی فەڕەنسیی پێ لاواز دەبێت.”

لە کۆتایی ئاخاوتنەکانیشیدا گوتی: “ئێمە لەسەر لایەنێک قسە دەکەین کە خاوەنی هێزێکی بێ کۆتایین. لە ئێستاشدا دەنگۆ هەیە کە خوازیارن ڕوبەڕوو بکرێنەوە لەگەڵ یاساکانی یاری خاوێن، بۆ ئەمە من دڵنیام لە توانایاندا هەیە بۆ شتێکی لەم شێوەیە.”

قسەکانی جیان میشێل لە کاتێکدایە کە لە ماوەی ڕابردوودا گومان و دەنگۆیەکان پەرەیان سەند لەسەر دارایی یانە پاریسییەکە و ئەگەری پێشێلکاریی دەرهەق بە یاساکانی یاری خاوێن.

ڕۆژی یەکشەممە لە کلاسیکۆی فەڕەنسا لیۆن میوانداریی پی ئێس جی دەکات. پاریسییەکان بە 56 خاڵ سەرووی ڕیزبەندییەکەن. یانەی لیل بە 46 خاڵ و لیۆنیش بە 40 خاڵ، پلەکانی دووەم و سێهەمن.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close