
یاریگا –
جەیمس میڵنەر، یاریزانی بڕایتن باس لە کاری دوای وازهێنانی لە یاریکردن دەکات و ئەگەری بوون بە راهێنەر دەخاتەڕوو.
هەفتەی رابردوو، لە گەڕی 27ـی یارییەکانی پرێمەرلیگ میڵنەر لە بەرامبەر برێنتفۆرد ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد و یاریی ژمارە 654ـی لە خولەکە کرد. ناوەڕاستکارە ئینگلیزییەکە نزیکەی 22 ساڵە وەکوو یاریزان لەنێو لاکێشەی سەوز دەردەکەوێت و ناوی چووە نێو کتێبی گینس.
میڵنەر دان بەوە دادەنێت کە وازهێنانی لە یاریکردن نزیکبووەتەوە و دەیەوێت وەکوو راهێنەر لە داهاتوودا کاربکات بەڵام نایەوێت پەلەبکات. دەشڵێت، هەندێک رۆژ راهێنەرایەتی وەکوو بیرۆکەیەکی باش دەبینم، بەڵام دەبینم راهێنەران گرێبەستی نوێ واژۆ دەکەن و دوای چەند هەفتەیەک دووردەخرێتەوە، ئەوەش شتێکی خۆش نییە.
یاریزانەکە 40 ساڵانییەکە ئاشکرای دەکات، پێشتر لەگەڵ یۆرگن کڵۆپ تاوتوێی ئەو بابەتەی کردووە و ئامۆژگاری لێ وەرگرتووە.
EXCLUSIVE: James Milner reveals Jurgen Klopp’s advice as he opens up on coaching future https://t.co/TD0lhutUN2
— talkSPORT (@talkSPORT) February 24, 2026
کڵۆپ هەمیشە پێی دەگوتم هەرکاتێک تەواو بوویت، گرنگە پشوویەک بدەیت چونکە تۆ هاوشێوەی من ساڵانێکی زۆر 100 مایڵت بە کاتژمێرێک بڕیوە.


