ئینگلتەرابازاری گواستنەوە

”یاریزانەكان نایەنە یانەكەمان لەبەر ڕووداوەكەی سالا”

یاریگا- ڕاهێنەری كاردیف سیتی نیل وارنۆك باس لە گواستنەوەكان دەكات و دەلێت یاریزانەكان نایەنەوێت بێنە یانەكەمان لەبەر ئەو ڕووداوەی تووشی سالا بوو.

كاردیف سیتی لە یانەی نانت ئیمیلیانۆ سالای گواستەوە ڕیزەكانی بە بڕی 15 ملیۆن یۆرۆ لە مانگی ڕابردوو بەلام بەهۆی كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەكەیەوە تا ئێستا یاریزانەكە وونە و نەدۆزراوەتەوە.

ڕاهێنەرەكەی كاردیف لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ووتی: چاومان لەسەر دوو هێرشبەر بوو بەڵام ڕەتیانكردەوە پەیوەندی بە یانەكەوە بكەن لەم كاتەی ئێستادا ، هیچ یاریزانێك نایەوێت بێتە ئێرە لەبەر ئەو ڕووداوە بازاڕێكی گواستنەوەی سەخت بوو، ئێمە نزیك بووین لە بۆندێكی گەورە و ڕێككەوتین بەڵام لەبەر بارودۆخەكە یاریزانەكە ڕەتیكردەوە.

كاردیف سیتی لە ڕیزبەندی 18 دێت لە خولی ئینگلیزی بە. كۆكردنەوەی 19 خاڵ دوای تێپەڕبوونی 24 هەفتە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close