ئیتاڵیائیسپانیائینگلتەرا

کۆنتی: ڕیاڵم ڕەت کردەوە چونکە لەو کاتەدا ڕیاڵ وەک پەتاتەی گەرم وا بوو

یاریگانێت- دواجار لە زاری خودی ئەنتۆنیۆ کۆنتیەوە بیسترا هۆکاری ئەوەی بۆچی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵ مەردیدی دوای جولیان لۆپیتیگی نەگرتۆتە ئەستۆ.

لەم بارەیەوە لێدوانێکی ڕاهێنەرەکەی پێشووتری بلووز لە.میدیاکاندا بڵاو بۆتەوە و دەڵێت: “ڕیاڵ لەو ساتە وەختەدا وەک پەتاتەی گەرم وابوو. بۆیە پێموابوو کە ڕەفزیان بکەمەوە باشترێکە.” کە ئەمەش دەربڕینێکی کۆنە لای ڕۆژئاواییەکان بۆ ئاماژەکردن بە کێشەیەک زۆر هەستیار و جێی مشتومڕبێت

کۆنتی هۆکاری تایبەت بۆ ئەوە دەهێنێتەوە و نکۆڵی ناکات کە جۆرێک لە گفتوگۆ لە نێوانیاندا هەبووە: “ئەگەرێکی وا لە ئارادا هەبوو، بەڵام من نامەوێت لە ناوەڕاستی وەرزدا بێم. پێم باشە هەر لە سەرەتای وەرزەوە دەست بکەم بە کارکردن.”

لە بارەی داهاتووی خۆشیەوە، ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە دەڵێت: “تا هاوینی داهاتوو، لە هیچ شوێنێک نامبینن بۆ کاری ڕاهێنەرایەتی. خەڵکی زۆر لە بارەی داهاتووی من لە ئینتەر قسە دەکەن، بەڵام ئەوانە تەنها بۆچوونن. تا ئێستا هیچ پێشنیازێکی فەرمیم بۆ نەهاتووە. بە هێمنی بڕیار لەسەر داهاتووی خۆم دەدەم.”

بەهۆی ئەنجامە ناجێگیرییەکانییەوە، کۆنتی لە ڕاهێنەرایەتی چێڵسی دوورخرایەوە، لە شوێنی ئەو ماوریزیۆ ساری دەستنیشان کرا. ناویشی بە توندی بە ڕیاڵی دوای لۆپیتیگییەوە بەسترابوویەوە، بەڵام سانتیاگۆ سۆلاری دواجار ئەو ئەرکەی پێ سپێردرا.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close