ئەوروپائینگلتەرا

کڵۆپ وەڵامی تویتەکەی کایل واڵکەری مان سیتی دەداتەوە

یاریگانێت- یۆرگن کڵۆپی ڕاهێنەری لیڤەرپووڵ دوای یەکسانبوونی یانەکەی بەربەر لیستەر سیتی لە هەفتەی 24ی خولی ئینگلیزیی، وەڵامی کایل واڵکەری بەرگریکاری مامچێستەر سیتی دەداتەوە.

واڵکەر دوای یەکسانبوونەکەی ڕێدز، لە تویتەری خۆی بە دانانی وێنەیەکی هاری مەگوایەری بەرگریکاری لیستەر نووسیویەتی: “پێیان وابوو  7 خاڵ پێش دەکەون.” ئەوەش وەک توانجێک کاتێ یانەکەی خۆی لەسەر دەستی نیوکاسڵ دووچاری شکست هات و دەرفەت بۆ لیڤەرپووڵ ڕەخسا بە بردنەوە لە لیستەر جیاوازییەکە بکەنە 7 خاڵ.

بۆ ڕەتدانەوەی ئەمە، یۆرگن کڵۆپ لە پرێس کۆنفرانسێکدا وتی: “من هەرگیز ئاهەنگ ناگێڕم کاتێک یانەیەکیتر خاڵ لە دەست دەدات، یان یارییەک دەدۆڕێنێت.  ئەوە شتێکە بۆ من ڕێگەپێدراو نییە، تۆ دەبێت بەردەوام بە ڕۆڵی خۆت هەڵسیت، بەردەوام باشترین شتێک کە پێتە ئەنجامی ندەیت.”

وتیشی: “بابەتی وا بۆ هاندەران تۆزێک جیاوازترە، بەڵام تێناگەم بۆ کەسێک کە پەیوەستبێت بە وەرزشەکەوە، نۆیە کە تێشنەگەم چییە  ئیتر چۆن ڕەخنە بگرم؟”

دوای هەفتەی 24ی پریمەرلیگ، لیڤەرپووڵ بە 61 خاڵ یەکەم و، ستیزنیش بە بە 56 خاڵ پلەی دووەمە. ئەوەی یەکەمیان ڕۆژی یەکشەممە دەچنە دەرەوەی یاریگای خۆیان بۆ ڕوبەڕووبونەوەی وێستهامی پلەی 12هـەم، هەرچی یانەکەی گواردیۆلاشە، لەنێو یاریگای خۆیان میوانداریی ئارسیناڵی پلەی چوارەم دەکەن.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close